بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوەی موجتەبا

3/5 - (2 votes)

بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوەی موجتەبا و پشکنین سەرجەم پڕۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشکڕدنی ئەم بەرهەمە

لجستیک و بڵاوکردنەوەی بە کۆی ئاومیوە یەکێک لە پڕۆسە گرنگەکانی بواری بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانە. بو ڕاگوستنی دروست وهەروەها بڵاوکردنەوە بە کۆی ئاومیوە یاسا و رێسەکانی جۆراوجۆر هەیە کە دەبێ بە شێوازێکی تەواو بە رێوەبچێت. لە درێژایی ئەم بابەتە دەمانەوێت شێوەی بڵاوکردنەوەی بە کۆی  ئەم بەرهەمە  کە لە نێو توێژەکانی جیاوازی کۆمەڵگا داواکاری زۆرە ، بە ئێوە بناسێنین  ولە بواری ئەو پڕۆسەیە  بە باس و پشکنین دا بچین. لەگەڵمان بن.

 

ئاشنایەتی لەگەڵ پڕۆسە و قۆناخەکانی بەرهەمهێنانی ئاومیوەی موجتەبا و ڕاگواستنی

پڕۆسەی چاندنی میوە و گەوڕەکردن و بارهێنان و گۆڕینی بە ئاومیوە ،زور درێژخایەنە و ئەم پڕوسەیە پێویستی  بە هەنگاویی جیاواز هەیە کە دەبێت پێیدا تێپەڕین. هەر کامێک لەم قۆناخانە کێشەوبەرەی  جۆراوجۆری هەیە  و بەم هۆیەوە پێویستە پەرە بە زانیاریەکانی خۆمان لە بابەت ئەو قۆناخانە بدەین،تا پەی بە گرنگی ئاومیوە و چڵۆنایەتی و هەناردەیی ئاومیوەی موجتەبا  ببەین. بەمەبەستی ناساندنی قۆناخەکانی بڵاوکردنەوەی بە کۆی ئاومیوە ، دەکرێت ئاماژە بەم هەنگاوانەی خوارەوە بکەرێت .

مراحل تولید آبمیوه مجتبی

بەرهەمهێنانی بەرهەم لە دارستان

هەوەلین قۆناخ لە پڕوسەی بەڕبلاوی دابەشکردنی بە کۆی ئاومیوە، پەروەردەکردنی میوەیە. کەسانێک کە بەرپرسی سەرپەرشتیکردنی میوەکانن دەبێت ئارخاین بن کە لە شێوەی گونجاو بۆ پێگەشتن ،خڕکردنەوە ، پێچانەوە و ڕاگرتنی بەرهەمەکە کەڵک وەردەگیرێت. بابەتێکی گرنگ کە دەبێت لەم قۆناخەدا  سەرنجی بدەین، هەڵبژاردنی میوەی گونجاو بۆ ڕاگواستنی بە کارخانەیە. هەروەها ئورگانیکبوونیان گرنگییەکی زۆری هەیە. هەرچەندە میوەکان بە شێوەیکی سالمتر بەرهەم بهێنرێن ولە کۆدی کیمیاوی لە بەرهەمهێنانیدا کەمتر کەڵک وەربگیرێت، لە کۆتاییدا ، ئاومیوەیەکی باشتر مان دەبێت.

پاش پێگەیشتنی میوە ، بۆ ڕاگواستنی بە کارخانەی موجتەبا کەڵک لە کەرستەی ڕاگواستنی گونجاو دەگیرێت و بۆ بەکار هێنان ڕادەگواسترێنە کارخانە.

 

دستکاریکردنی میوەکان

کاتێک میوەکان هێنرانە کارخانەی بەرهەمهێنان، چەندین ئیشی جۆراوجۆریان لەسەر دەکرێت لەبەر ئەوەی لە کۆتاییدا ، میوەکان ببن بە ئاو یان  ئەو کونسانترەی مەبەستمانە. کاتێک دەستکاریکردنی میوەکان تەواو بوو ، لە کامێونی ڕاگواستنی فەل بۆ بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوە کەڵک وەردەگرێت .

پخش عمده آبمیوه مجتبی

 

وەرگرتنی بار بۆڕاگوێزتنی ئاومیوەی موجتەبا

کاتێک شەریکەیەتی ڕاگواستن دەیەوێت بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوەی بەڕێوە ببات ، پێویستە سەرنجی چەند خاڵ و یاسای جۆراوجۆر بدات . بەمەبەستی تاووتوێکردنی ئەم خاڵانە ، دەکرێت ئاماژە بەم بابەتانەی خوارەوە بدرێت.

  • بە هاتنی سەیارەی ڕاگواستن و بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوە ، تیمی وەرگرتنی بار دەبێت دڵنیا بێت کە شوێنی وەرگرتنی بار بە باشیی خاوێن کراوەتەوە. ئەمە یانێ ئەو شوێنەی کە دەتانەوێت ئاومیوەکەی تێدا وەر بگرن ، دەبێت هیچ جۆرە خەوشوخاڵێکی تێدا نەبێت . بوونی هەر جۆرە خەوشوخاڵێک دەتوانێت مەترسیدار بێت و یان ببێتە هۆی پیسبوون.
  • بۆ بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوە کەڵک لە دوو شێوە و دەستگاگەلێکی وەک دەستگای پەستانی هەوا ، وەر دەگیرێت . لەم شێوەدا کەڵک لە سۆندە و پەمپ وەر دەگیرێت و بۆ شوێنی دەستپێڕاگەیشتن دەگواسترێتەوە. لە شوێنی دەستپێڕاگەیشتن دا ، پێویستە ئاگاداری سۆندەکە بن کە کون نەبێت . پاش تاووتوێکردنی ئەم بابەتە بۆ ڕاگواستنی ئاومیوەکە ، شێرەکە دەکەنەوە کە لە رێگای پۆمپەکەوە بار وەرگرتنەکە بەڕێوە دەچێت.
  • پاش وەرگرتنی ئاومیوەکە تیمی باروەرگرتن جارێکی دیکە تاووتوێی بەر هەمەکان دەکەن تا دڵنیابنەوە کە تەواوی قۆناخەکان بە دروستی بەرێوە چووە.

پاش تەواوبوونی ئەو قۆناخەی باس کرا ، پاش باروەرگرتن سەیارەی ڕاگواستنی ئاومیوەکە دەچێتە شوێنەکەی دیکە کە زیاتر وەک ناوەندی پێچانەوە دەناسرێت.

پخش عمده آبمیوه مجتبی

خاڵیکردنی ئاومیوەی موجتەبا بۆ پێچانەوە

لەم قۆناخەدا بو بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوە ، دەبێت ئاومیوەکە لە دەفری گونجاو و ستاندارد بکرێت .

پاشان بۆ ئەو فرۆشیارانەی کە بەکۆ و تاک دەفڕوشن ، وەک مارکێتەکان بنێردرێت.

بەمەبەستی پرۆسەری خالیکردنی ئاومیوە پێویستە لە شێوەیەک وەک پڕۆسەی وەرگرتنی بار کەڵک وەر بگیرێت ، بەڵام لەم قۆناخەدا پڕۆسەکە بە پێچەوانەیە و دەبێت ئاومیوەکە لە نێو سەیارەکانەوە بنێردرێتە نێو کارخانەکە .

هەروەها پێشنیار دەکەین کە وەرگری ئاومیوەکە بەر لەوەی بەرهەمەکە وەرگرێت ، تاووتوێ و تاقی بکاتەوە و دڵنیا بێت کە ئاومیوەکە هیچ ناپاکییەکی تێدا نییە.

مراحل تولید آبمیوه مجتبی

ڕاگوستنی سەرلەنوێ بۆ بڵاوکردنەوەی بە جوملەفرۆش و نوێنەرەکانی شەریکەی ئاومیوەی موجتەبا

کاتێک پڕۆسەی پێچانەوە تەواو بوو ، ئیدی کاتی ئەوەیە ئاومیوە پێچراوەکە بە شێوەیەکی گونجاو لە نێو جوملەفرۆش و ناوەندەکانی بڵاوکردنەوەی ئاومیوەی ومجتەبا بڵاو بکرێتەوە . ڕاگواستن و بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوە گەڕێکە کە دەبێت بە دروستی بەرێوەبچێت و لەسەر بنەمای ڕێساکان ، ئاومیوە پێچراوەکان بنێر درێتە ناوەندەکانی فرۆشتنی ئەم بەرهەمانە .

 

گرنگیی قۆناخەکانی بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ئاومیوە

بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوە بابەتێکی گرنگە و پڕۆسەکەی لە باخچەکانەوە دەست پێ دەکات و لە کۆتاییدا بە یەخەچاڵ و فریزەری ماڵەکان کۆتایی دێت . بە مەبەستی تێپەرکردنی شێوەی دروستی بڵاوکردنەوەی ئاومیوە ، دەبێت سەرجەم  ئەم بەرنامەیە لە لایەن ڕێکخراوی خواردن و دەواودەرمانەوە چاودێری بکرێت تاکوو ئەو میوانەی کەڵکی لێ وەرگیراوە و ئەو ئاومیوەیەی بەر هەم هاتووە ، بۆ بەکار هێنانی لە لایەن مرۆڤەوە گونجاو بێت وکەس بە بەکار هێنانی تووشی گرفتێکی تاییەت لە سڵامەتییدا نەبێت .

بۆ بەسڵامەت ڕاگرتنی بەرهەمەکان ، رێکخراوی خواردن و دەواودەرمان ڕێنوێنی دەدات کە ئەو کەسانەی لە پڕۆسەی ڕاگواستنی ئاومیوەدا دەستیان هەیە ، دەبێت سەرنج بدەنە پێنج بابەتی زۆر گرنگ .

 

پخش عمده آبمیوه مجتبی

ئەم پێنج بابەتە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

– بەرێوەبردنی چالاکییەکان بە شێوەیەکی تەندروست

– کەڵکوەرگرتنی دروست و بابەتیانە لە ئامێرەکان

–  چاکردنەوە و پاراستنی ئامێرەکان

–  سەرنجدان بە بارودۆخی سڵامەتیی کارمەندەکان

–  سەرنجدان بە بارودۆخی سڵامەتی شوێنی باروەرگرتن ، خڵیکردن و بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوە .

سەرنجدان بەم رێنوێنیانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاکوخاوێنی و بەرگری لە پیسبوونی ئاومیوەکە . بەو بەڵگەیە پێویستە کە ئەم پارامینترانە بە شێوەی تەواو تاووتوێ بکرێن ، بۆ بەڕێوەبردنی ئەو چالاکییە دیاریکراوانە دەبێ بە باشیی سەرنجی خاڵەکانی تەندروستی بدەن.

سەرنجدان بە خاڵەکانی تەندروستی بۆ بەکارهێنانی ئەم بەشە لە پڕۆسەکان ژیارییە ، کە وایە ئەگەر لە ناوچەی بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئامیوەی موجتەبا کار دەکەن ، بە مەبەستی هاوکاری لەگەڵ کەسانی دیکە بە بێ هیچ گرفتێک دەبێ داوایان لێ بکەی کە کارمەندەکانیان ئەو هەنگاوە دروستە تەندروستیانەی کە پێویستە بەڕێوە ببەن و بە دروسیش چاودێری لە کەرستەکان بکرێت و لەڕووی تەندروستییەوە بە شێوەیەکی دەورەیی تاووتوێ بکرێت و هەڵسەنگێندرێت . سەرنجدان بەم مەسەلەیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە کۆتاییدا پڕۆسەی ڕاگواستنی ئامیوە بە دروستی بەڕێوە بچێت .

مراحل تولید آبمیوه مجتبی

چەندین جۆری ڕاگواستنی بەکۆی ئاومیوە

بۆ بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوە چەندین ڕێگای جۆراوجۆرتان لەبەر دەست دایە کە دەتوانن کەڵکی لێ وەر بگرن. وەک یەکێک لە جۆرکان ، لە هەلومەرجێکی وەهادا دامودەزگا چالاکەکان لە بواری ڕاگواستن و ترانزێت یارمەتیان دەدەن . پێویست ناکات خۆتان بە دامەزراندنی کەرمەندی ڕاگواستن سەرقاڵ بکەن و بڵاوکردنەوەکەی بە ئەوان بسپێرن . ئەم شرکەتانە بە شێوەیەکی تایبەت هەڵسوکەوت دەکەن وبه واژۆکردنی رێککەوتنامەی درێژمەودا خزمەتێکی تەواوتان لە بواری ڕاگواستنی بەرهەمە جۆراوجۆرەکان پێشکەش دەکەن .

 

لەمڕودا ئەو شرکەتە گەورانەی لە بواری بەرهەمهێنان و فرۆشتنی ئاومیوەدا چالاکییان هەیە ، لەگەڵ ئەو جۆرە شرکەتانەدا ڕێک دەکەون و پڕۆسەی گواستنەوەکە بەوان دەسپێرن .

 

هەڵبەت شرکەتی واش هەیە کە بۆ بەشی ڕاگواستن کارمەند دادەمەزرێنن و لە هەوڵی ئەوەدان کە خۆیان ئەم پڕۆسەیە بەڕێوە ببەن . ئەوە کە بۆ ترانزیتی کاڵاکانتان کەڵک لە دامەزراوە چالاکەکان لە بواری ڕاگواستندا یارمەتی وەرگرتن یان خۆتان بەشی ترانزیتی کەسب و کارەکەتان رێک بخەن ، پێوەندی بە چەند هۆیەکەوە هەیە. ئێوە دەبێ بە لەبەر چاوگرتنی باشی و خراپیەکانی هەر ڕێگایەک ، لە کۆتاییدا شێوەی گونجاوی خۆتان هەڵبژێرن . بابەتێکی گرنگی دیکە کە دەبێت سەرنجی بدەن ئەوەیە کە ئەو کەرستەی کە بۆ ڕاگواستنی ئاومیوە کەڵکی لێ وەردەگیرێت ، دەبێ توانای ڕاگواستنی شلەمەنیەکانی هەبێت ، لەبەر ئەوەی لە هەنگاوە سەرەتاییەکاندا پڕۆسەی پێچانەوە نییە و بە شێوەی شلەمەنی پڕۆسەی گواستنەوە بەڕێوە دەچێت . لە بارودۆخێکی وەهادا دەبێت لە کەرستەگەلێکی ڕاگوستن کەڵک وەربگیرێت کە توانای ڕاگواستنی شلەمەنییان هەبێت و توانای ڕاگرتنی بارستاییەکی زۆری شلەمەنیان هەبێت

مراحل تولید آبمیوه مجتبی

ئەو ماشێنانەی کە ئاومیوەی موجتەبا بۆ بڵاوکردنەوەی بەکۆ کەڵکیان لێ وەردەگرێت

 

یکێک لەو بابەتە گرنگانەی کە دەبێت سەرنجی پێ بدرێت ئەوەیە کە بە مەبەستی بەرێوەبردنی پڕوسەکانی ڕاگواستنی ئاومیوە ، سەرەڕای قۆناخەکانی بۆ ڕاگواستن ، لەکەرستەی ڕاگواستنی پێشکەوتوو کەڵک وەر بگیرێت . لەمڕودا بۆ ئەم ئیشە شاهیدی بوونی کەرستەی ڕاگواستنی جۆراوجۆر لە پیشەسازیی دابەشکردنی بەرهەمەکان و ئەومیوەگەلی سروشتی و ئورگانیکین . لە گرنگترینیاندا دەتوانین ئاماژە بە ماشێنی یەخەچاڵدار یان بێ یەخەچاڵ بکەین .

ماشێنی یەخەچاڵدار هەر وەک لە ناوەکەیەوە دیارە کابینێکی ساردکەرەوەی هەیە و دەتوانن بۆ سارد ڕاگرتنیی بەرهەمی جۆراوجۆر کەڵکی لێ وەر بگرن . لەبەر ئەوەی کە زیادبوونی پلەی گەرما و مانەوەی ئاومیوە لەو بارودۆخەدا دەبێتە هۆی تێکچوونی ، بێگومان پێویستە کەڵک لە ماشینی یەخەچاڵدار وەربگیرێت

هەڵبەت هەندێکجار بە سەرنجدان بە هەلومەرجی دابەشکردنی بەکۆی ئاومیوە دەکرێت کەڵک لە ماشینی بێ یەخەچاڵیش وەربگیرێت . بۆ نمونە ئەگەر ئاومیوەکە بە شێوەیەکی تەواو پێچرابێتەوە و هەروەها مەودای شوێنی بارکردن و ئەو شوێنەی بۆی دەبردرێت زۆر نەبێت ، دەکرێت لەم پڕۆسەیەدا کەڵک لەو ماشینانەش وەربگیرێت کە یەخەچاڵیان نییە ، بەڵام بە شێوەی گشتی پێشنیار دەکرێت کە بە هۆی خراپبوونی ئاومیوە لە پلەی گەرمای سەرەوەدا کەڵک لە ماشێنی یەخەچاڵدار وەر بگیرێت کە پڕۆسەکە بە باشی بەرێوە بچێت .

قسەی کۆتایی

لەم بابەتەدا هەوڵماندا کە تاووتوێی شێوەی بڵاوکردنەوەی بەکۆی ئاومیوەی موجتەبا بکەین و بلێین کە بەڕێوەچوونی ئەم پڕۆسەیە بە چە شێوەیەکە ، کامە قۆناخ گەل دەبێ ببڕدرێت تاکو میوەیەک لە باخچەوە ببێتە ئاومیوە و ڕێگای بکەوێتە نێو ماڵی موشتەری . بەسەرنجدان بەوەی کە گوترا ئەم بابەتە یارمەتیتان دەدات کە زانیاریی پێویست  سەبارەت بە سیستەمی بڵاوکردنەوەی ئامیوەی موجتەبا بەدەست بهێنن و پەرە بە زانیاریی فەنەیی خۆتان بدەن .

لە کۆتاییشدا گوتمان کە چە کەرستە و ئامێرێکی گواستنەوە لە بەشی بڵاوکردنەوەی ئاومیوەدا هەیە کە دەتوانن کەڵکی لێ وەربگرن . هیوادارین کە ئەم زانیاریانە بە کەڵک بووبێت بۆتان . لەوەی کە لەگەڵمانن ئاومیوەی موجتەبا سپاستان دەکات و لە هەوڵدایە زانیاریی پێویست بداتە موشتەریەکان و ئەوانەی کە بە کۆ دەفرۆشن .

If this article was helpful to you, please rate it

3/5 - (2 votes)
Share on telegram
Telegram
Share on whatsapp
WhatsApp
Share on facebook
Facebook
Share on linkedin
LinkedIn
Share on twitter
Twitter
Share on print
Print

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *